بازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
“رۆیشتنی ئێنریکێ لە پاریس راست نیە”
یاریگا-ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە لویس ئێنریکێ بەنیازی رۆیشتنە لە پاریس پاش کەمتر لە دوو مانگ لە وەرگرتنی ئەو پۆستە، بەڵام سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ئەو باسەی رەتکردەوە.
سەرەتا پێگەی کۆپی ئیسپانی رایگەیاند، ئێنریکێ بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان پاریس و ئێمباپێ بەنیازی رۆیشتنە لە پاریس و یانەکەش دەیەوێت لویس کامپۆسی راوێژکاری یانەکە دووربخاتەوە.
بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆ رایگەیاند لە سەرچاوەیەکی نزیکی یانەکەوە هەواڵی پێگەیشتووە، سەر لەبەری ئەو هەواڵانە خەیاڵن و دوورن لە راستییە. نە ئێنریکێ بەنیازی رۆیشتنە و نە کامپۆسیش دووردەخرێتەوە.
گرژییەکانی نێوان پاریس و ئێمباپێ پێی ناوەتە کۆتا مانگی بازاڕی گواستنەوە و کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر دۆخی یانەکە و دەروونی یاریزانەکانی دیکە دروست کردووە.