یاریگا –
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی نەسڕی سعوودی باس لە رووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر زەمالكی میسڕی دەكات.
نەسڕ لە یاری سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی شا سەلمان رووبەڕووی زەمالك بوویەوە و یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون.
بەو ئەنجامەش نەسڕ توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناخی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە.
تاكە گۆڵەكەی نەسڕ لەلایەن كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەكی 87 تۆمار كرا.
لە دوای یارییەكە كریستیانۆ ووتی: یەكسان بوونەكە بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو، چونكە بەو یەكسان بوونە دەگەیشتینە قۆناخی داهاتوو، لەگەڵ تێپەڕ بوونی كاتدا باشتر دەبووین.
بەردەوام بوو ووتی: ئەمڕۆ رووبەڕووی رکابەرێکی زۆر سەخت و رێکخراو بووینەوە، یاریگا خراپ بوو هەروەها چیمەنەكە زۆر بەرز بوو، بۆیە لە گێمی یەکەمدا کێشەمان هەبوو، چونکە نەمانتوانی بە شێوازی خۆمان یاری بکەین.
رونالدو : لعبنا أمام فريق قوي ومنظم 🎙️#النصر_الزمالك#كأس_الملك_سلمان_للأندية | #SSC pic.twitter.com/4xmgwpg9vI
— شركة الرياضة السعودية SSC (@ssc_sports) August 3, 2023
بە دووەمی كۆمەڵەكەی نەسڕ توانی بگاتە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی شا سەلمان و لەو قۆناخەشدا رووبەڕووی رەجای مەغریبی دەبێتەوە.