واژۆ کۆدەکرێنەوە بۆ گۆڕینی ناوی ڤاڵدیباس بۆ کۆمەڵگەی وەرزشی فلۆرێنتینۆ پێرێز
یاریگا
ڕۆژنامەی مارکا باس لەوە دەکات، کۆمەڵێک لە بەرپرسانی کارگێری یانەی ڕیال مەدرید سەرقاڵی کۆکردنەوەی واژۆن بۆ گۆڕینی ناوی کۆمەڵگە وەرزشییەکەی یانەکە کە بە ڤاڵدیباس ناسراوە بۆ کۆمەڵگەی وەرزشی فلۆرێنتینۆ پێرێز.
بەردی بناغەی گەورەترین کۆمەڵگەی وەرزشی جیهان لەلایەن فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی شاهانە لە خولی یەکەمی ئیدارەکەیدا دانرا و لە ساڵی 2005 لەلایەن ئەوەوە کرایەوە.
پێدەچێت ئەم بیرۆکەیە کاردانەوەی ئەرێنی هەبێت و بڕیارە بخرێتە بەردەم کۆبوونەوەی گشتی یانەکە بۆ پەسەندکردنی.
ڤاڵدێباس بە ڕووبەری یەک ملیۆن و 200 هەزار مەتر چوارگۆشەیە و 40 هێندەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ و 2.7 هێندەی شاری ڤاتیکان گەورەترە. لەم کۆمەڵگە وەرزشییەدا یازدە یاریگای چیمەنی دەستکرد و سروشتی ستاندارد هەیە، هەروەها دوو یاریگای بچووکتر بۆ ڕاهێنانی گۆڵپارێز یان ڕاهێنانی تایبەت بۆ یاریزانان هەیە.