ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

یانەیەكی سعودی فرانك كیسێی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەهلی سعودی گفتوگۆكانی دەستپێكرد لەگەڵ فرانك كیسێ یاریزانی كۆتدیڤواری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.

ئەهلی سعودی بە بەهێزی چووەتە نێو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و دەیەوێت وەرزی داهاتوو ركابەری لەسەر بردنەوەی سەرجەم نازناوەكان بكات.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ ئەهلی سعودی گفتوگۆكانی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە سەبارەت بە گواستنەوەی فرانك كیسێ دەستپێكردووە.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد، چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەی داهاتوودا یانە سعودیەكە ئۆفەرێكی فەرمی پێشكەش بە بارسێلۆنا بكات، سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانەكە.

رۆمانۆ دووپاتیكردەوە، یانە سعودیەكە لە گواستنەوەی سوفیان ئەمرابت كشاوەتەوە.

ئەهلی سعودی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا هەریەك لە یاریزانان ئێدوارد مێندی، رۆبێرتۆ فێرمینیۆ، ریاز مەحرەز، عبداللە عەتێف و ماتیاس یایسلێی راهێنەری گواستووەتەوە ریزەكانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button