ئیسپانیاگرنگترین

فەنەرباچێ فێڵ لە ریال مەدرید دەکات

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەیەکی تورکی ئاشکرایکردووە، یانەی فەنەرباچێ لە پێکانەکەی ئاردا گولەر یاریزانی نوێی یانەی ریال مەدرید ئاگادار بووە.

یانەی ریال مەدرید بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی یەکێک لە یاریزانە ئەستێرەکانی تورکیا خەرج کرد کە ناوی ئاردا گولەر بوو. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم یاریزانە ناوەڕاستە ماوەی چەند مانگێکە رووبەڕووی پێکانێکی سەخت بوەتەوە لە ئەژنۆی راستیدا و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە.

رۆژنامەی مێلیتی تورکیا ئاشکرای کرد، گولەر لە ناوەڕاستی وەرزی رابردووەوە لە ئەژنۆیدا توشی پێکان بووە. پزیشکانی تیمی تورکی مانگی ئازاری ساڵی رابردوو ئەم کێشەیەیان زانی و رایانگەیاند باشترین رێگە بۆ چارەسەرکردنی ئاردا نەشتەرگەرییە.

ئاردا گولەر بۆ پزیشکەکانی تیپەکەی روونکردەوە کە لەکاتی مەشق و راهێنانەکانی پێش یارییەکانی هەڵبژاردەی تورکیا بەرامبەر ئەرمینیا و کرواتیا لە مانگی ئازاردا تووشی پێکان بوو لە ئەژنۆی راستیدا. پێی گوتن:

“دەتوانم بە لەسەدا 60ی توانام یاری بکەم” بەڵام “هەندێکجار ئەژنۆم زۆر ئازاری هەیە”.

دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان، پسپۆڕان ئامۆژگارییان کرد کە تاکە رێگە بۆ چاککردنەوەی پێکانەکەی ئەوەیە کە بچێتە ژووری نەشتەرگەری. عەلی کۆچ سەرۆکی یانەی فەنرباخچە و راهێنەرە پورتوگالییەکەی، جۆرج جیسوس، بەهۆی پێویستیان بەو یاریزانە لاوە وبارودۆخی دارایی یانەکەوە، بڕیاریاندا لەو کاتەدا نەشتەرگەرییەکە رەتبکەنەوە.

ئەم یاریزانە تورکە نەیتوانی لە مەشقەکانی پێش وەرزەی ریال مەدریددا یەک یاری ئەنجام بدات و تووشی پێکانێکی سەختی ئەژنۆی بووەوە. لە کۆتاییدا یانە مەدریدیەکە بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێکی پزیشکی بوونی پێکانێکی لە ناوەوەی ئەژنۆی راستی پشتڕاستکردەوە.

لە ئێستادا ئەم یاریزانە ناوەراستە چارەسەری چاکبوونەوە پەیڕەو دەکات، بەڵام ئەگەر بەم زووانە چاک نەبێتەوە، ئەوا بەپێی پێشبینی پزیشکانی تورکیا دەبێت نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button