ئه‌مریکاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

جووڵە پڕگرژییەکانی لیۆ مێسی و دەمەقاڵێی لەگەڵ یاریزانانی ئۆرلاندۆ ببینە

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی بۆ یەکەمجارە بە توڕەیی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبیندرێت، ئەمەش لە یاری نێوان ئینتەر مەیامی و ئۆرلاندۆ سیتی لە جامی خولی ئەمریکا روویدا.

لە دوای تەواوبوونی گیێمی یەکەمی یارییەکە، لە ڤیدیۆکان مێسی بە توڕەیی دەردەکەوێت و دەبێتە دەمەقاڵی لەگەڵ یەکێک لە یاریزانانی ئۆرلاندۆ.

دۆخی نێوان مێسی و یاریزانەکەی دیکە زۆر گەرم دیار بوو، بەڵام دواتر یاریزانان چوونە نێوانیان و کۆتاییان بە گرژییەکە هێنا.

ئەنجامی گێمی 1-1 تەواوبوو، لیۆنێل مێسی لە خولەکی شەشەمدا گۆڵی یەکەمی کرد و دواتر سیزار ئاراوخۆ، ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.

گرژییەکە زوو دەستیپێکرد، مێسی تۆپێکی لە ئاراوخۆ وەرگرت، بەڵام هەر زوو، دوو یاریزانی ئۆرلاند دوای مێسی کەوتن و تۆپەکەیان بە توندی لێوەرگرت، مێسی زوو داوای بەرزکردنەوەی کارتی زەردی لە ناوبژیوان کرد.

لە دوای رووداوەکە، ڤیدیۆی دیکەی گرژی نێوان مێسی و یاریزانانی ئۆرلاند لە تونێلی چوونە دەرەوەی یاریزانان لە چیمەنی یاریگاکە بڵاوبوونەتەوە و مێسی زۆر بە توڕەیی دەردەکەوێت.

لە ڤیدیۆکەدا دەمەقاڵێی نێوان مێسی و ئاراوخۆ روونە، بەڵام تاوەکو ئێستا قسەکان بڵاونەکراونەتەوە.

لە گرتەیەکی دیکەدا، مێسی گلەیی توندی لێدانەکانی یاریزانانی ئۆرلاند لە ناوبژیوانی یارییەکە دەکات و دەست بۆ قاچەکانی درێژ دەکات.

مێسی دوو گۆڵی لە یارییەکەدا کرد و خەریکە تەواوی ریکۆردەکانی یانە ئەمریکییەکە بە خێرایی دەشکێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button