تاکە “هەڵەکەی” رۆمانۆ سەرەنجام بووە بە راست
یاریگا-یانەی مانچێستەر سیتی سەرکەوتوبوو لە گواستنەوەی جۆسکۆ گڤاردیۆڵی بەرگریکاری لایپزیگ.
سەرەتا هەواڵەکە بەر لە چەند هەفتەیەک لەلایەن فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناودارەوە بڵاوکرایەوە کە بەوە ناسراوە هەرگیز هەڵەنیە بەڵام کێشە کەوتەوە گواستنەوەکە و زۆرێک لۆمەی رۆژنامەنووسەکەیان کرد.
دوای چەند هەفتەیەک بەسەر ئەوهەواڵەدا ئەمڕۆ راگەیەندرا لایپزیگ و مان سیتی رێککەوتوون لەسەر 90 ملیۆن یۆرۆ. بەوەش بەرگریکارە کرواتییەکە دەبێتە دووهەم گرانترین بەرگریکار لە مێژوودا لەدوای هاری مەگوایەر کە بە 92 ملیۆن یۆرۆ لە لێیستەر سیتیەوە گوێزرایەوە بۆ مانچێستەر یونایتد.
هاوکات مان سیتی ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ خودی یاریزانەکە لەسەر خاڵە هاوبەشەکانی نێوانیان رێککەوتوون و چاوەڕواندەکرێت دوای تەواوبوونی مامەڵە یاساییەکان بەفەرمی گواستنەوەکە رابگەیەندرێت.
جۆسکۆ دەبێتە دووهەم گواستنەوەی هاوینەی مان سیتی پاش ماتیۆ کۆڤاسیچی هاونیشتیمانی لە چێڵسییەوە.