ئیتاڵیا
ئەمرابت دەیەوێت یاریی بۆ مانچێستەر یونایتد بکات
یاریگا
ستێفان ئەمرابت ناوەڕاستکاری مەغریبی یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵیا بڕیاریداوە بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵاند بکات. دەنگۆیەکیش بڵاوبووەوە گوایە ئەو یاریزانە دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ، رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە سەرچاوە زۆر باوەڕپێکراوەکان پێیان ڕاگەیاندووە کە قسەکەی دوێنێی ئەو یاریزانە ساختەیە و نەیگوتووە دەیەوێت لە فیۆرێنتینا بمێنێتەوە.
یاریزانە مەغرییەکە دەیەوێت یانەکەی جێبهێڵێت و یاری بۆ مانچستەر یونایتد بکات. ئەم یاریزانە مەغریبییە پێشتر وەڵامی ئەرێنی داوەتەوە بۆ ئەو ئۆفەرەی مانچستەر یونایتد.
ئەمرابت پێشتر ئامانجی یانەی بارسێلۆنا بوو، بەڵام ئەو یانەیە بەهۆی قەیرانە داراییەکان نەیتوانی ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.