پاریس ئۆفەرێکی بە گەرەنتی ریال مەدریدەوە پێشکەشی ئێمباپێ کرد و رەتکرایەوە !
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ، مەرجێکی نێو گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە، کە دڵنیایی لە گواستنەوەی بۆ ریال مەدرید دەدات لە هاوینی داهاتوودا.
گومانەکان لەسەر داهاتووی ئێمباپێ زۆر زیاد بوون، ئەمەش دوای بەدەستهێنانی شیرینی گرێبەستەکەی پاریس لە سەرەتای ئەم مانگە، بۆیە ئەگەرەکانی دەرچوونی زۆر زیاترن لە جاران.
کاوە سۆڵحێکۆل، رۆژنامەنووسی دیاری تۆڕی وەرزشی سکای سپۆرتس روونیکردووەتەوە، ئێمباپێ ئۆفەرێکی پاریس سانجێرمانی رەتکردەوە کە بڕگەیەکی لەبارەی داهاتووی ئەوی تێدابوو. ئەویش پێدانی دڵنیایی بوو بە ئێمباپێ، کە دەتوانێت لە هاوینی داهاتوودا، پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.
Kylian Mbappé has turned down PSG offer of a clause inserted into contract extension which would have guaranteed he could leave next summer. He has declined the opportunity of any talks on this offer.
— Kaveh Solhekol (@SkyKaveh) August 1, 2023
ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات، هەرجەندە وا بڵاوکراوەتەوە، ئێمباپێ و ریال مەدرید رێککەوتوون، تاوەکو لە هاوینی داهاتوودا، ئەستێرە فەرەنسییەکە بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بە لۆس بلانکۆسەوە بکات.
رەتکردنەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی سەرەڕای بوونی بڕگەیەکی روون لەبارەی داهاتووەکەی لەگەڵ ریال مەدرید، پرسیاری زۆر دروست دەکات، بەڵام ئەوەی هەمووان لەسەری کۆکن، سووربوونی ئێمباپێیە لە مانەوە، تاوەکو لە هاوینی داهاتوو، بێ بەرامبەر بچێتە مەدرید.
بە گوێرەی قسەکانی سۆڵحێکۆل بێت، ئێمباپێ نایەوێت رەتکردنەوەی ئۆفەرەی پاریس ئاشکرا بکات، ئەگەر لە پاریس بمێنێتەوە بەبێ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، ئەوا دەبێتە یەکێک لە سەختترین وەرزەکان، بۆ پاریس و ئێمباپێ.