ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌

گالاتاسەرای پەیوەندی بە رامۆس کردووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی گالاتاسەرای تورکی هەوڵەکانی بۆ راکێشانی سێرجیۆ رامۆس دەستپێکردووە و هەوڵدەدات لە رێگەی ماورۆ ئیکاردییەوە رەزامەندی ئەو یاریزانە بەدەستبهێنێت.

گالاتاسەرای کە وەرزی رابردوو پاڵەوانی خولی سوپەری تورکیا بوو، یەکێکە لە چالاکترین یانەکانی ئەم وڵاتە لە گواستنەوەی هاوینەدا. یانەکە لەم هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ ویلفرید زاها، ئەنجێلینۆ، باکامبۆ، ماورۆ ئیکاردی، خەلیل دەرویشئۆغڵو، کەرەم دەمیربێی و گۆنای گۆڤێنچ کرد بەڵام تا ئێستاش لە بازاڕی گواستنەوەدا چالاکە.

لە ئێستادا گالاتاسەرای چاوی لە گرێبەستکردنە لەگەڵ سێرجیۆ رامۆس، بەرگریکارێکی بەئەزموونی ئیسپانی، بۆ ئەوەی هێڵی بەرگری یانەکەی بەهێزتر بکات و یانەکەی پڕ ئەستێرە بکات ئەستێرەی خۆی بێت بۆ ئەوەی پاڵەوانێتییەکە لە سوپەرلیگ دووبارە بکاتەوە.

سەباح سپۆری تورکیا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە کە میدیاکانی ئەوروپا لە چەند رۆژی رابردوودا باسیان کردبوو ئاماژەی بە وردەکارییە گرنگەکان کرد لەو بارەیەوە. بە پێی ئەم میدیا تورکیە، گالاتەسەرای دەستی یارمەتی بۆ ماورۆ ئیکاری درێژ کردووە تاوەکوو بتوانێت رامۆس رازی بکات پەیوەندییان پێوە بکات.

هاوڕێی پێشووی رامۆس لە پاریس سانجێرمان کە دوای درەوشانەوەی لە یانە تورکیەکە گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵ ئەم یانەیە واژۆکرد، لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ ئەستێرە ئیسپانییەکە کردوە سەبارەت بە بارودۆخی باشی تۆپی پێی لە تورکیا و پێگەی یانەی گالاتەسەرای لەو وڵاتە.

بەڕێوبەری کارەکانی سێرجیۆ رامۆس لەکاتێکدا بەدوای گواستنەوەی بریکارەکەی بۆ خولی MLSە، لەگەڵ بەڕێوبەرانی گالاتاسەرایشدا کەوتۆتە دانوستاندن و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەیان لەگەڵدا ئەنجام بدات. ئامانجی سەرەکی بەرگریکارە ئیسپانییەکە ئەوەیە کە لە ئینتەرمیامی لەگەڵ لیۆنێل مێسی یاری بکات، بەڵام ئەگەر ئەمە روونەدات تورکیا دەبێتە شوێنی داهاتووی ئەو یاریزانە بۆ یاری کردن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button