ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چاڤی هەموو شتێكی سەبارەت بە دێمبێلی یەكلاكردەوە

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات دووپاتیكردەوە عوسمان دێمبێلی بە یانەكەی راگەیاندووە كە دەیەوێت لەم هاوینەدا بڕوات.

گرێبەستەكەی دێمبێلی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

لە لێدوانیدا بۆ كەناڵی TV3 چاڤی ووتی: دێمبێلی پێی راگەیاندین كە دەیەوێت بڕوات و ئێمەش بێ هیوا بووین لێی.

بەردەوام بوو ووتی: ناتوانین كێبڕكێی پاریس سان جێرمان بكەین بۆ بەدەستهێنانی دێمبێلی، بۆ من نائومێدییە، چونکە زۆر گرنگیمان پێدا بۆ ئەوەی دڵخۆشی بکەین، بەڵام پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی پێشکەش کرد کە بە تەواوی لە بازاڕ دەرچووە.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: دێمبێلی بڕیاری رۆیشتنی داوە و ئۆفەرێك هەیە لە پاریس سان جێرمانەوە ئەوە بڕیاری خۆیەتی.

لە كۆتایشدا ووتی: ئەو یاریزانانەی نایانەوێت لە بارسا بن پێوویستە دەستبەرداریان ببین، دوای رۆیشتنی عوسمان دەبێت تیمەكەمان بەهێز بكەین، پێوویستمان بە یاریزانێكی باڵە، با ببینن بزانین چی روودەدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button