بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

قەتەرییەکان پەیامێکی نوێیان بۆ ئێمباپێ ناردووە

Yariga App

یاریگا –

قەتەرییەکان پەیامێکی نوێیان بۆ کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان ناردووە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو سانتی ئۆنا بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسە قەتەرییەکانی پاریس سانجێرمان لە دەوحەوە پەیامێکی نوێیان بۆ کێلیان ئێمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یەکەمی یانەکە ناردووە.

بەپێی قسەکانی ئۆنا، قەتەرییەکان بە روونی بە یاریزانەکەیان گوتووە ئەگەر گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە بە درێژایی ئەم وەرزە لەسەر کورسی یەدەگ دایدەنێن و لە هیچ یارییەک بەشداری پێناکەن.

کیلیانی تەمەن 24 ساڵان سوورە لەسەر نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی، لە هەمان کات نایەوێت لەم وەرزە لە سانجێرمان بڕوات، ئارەزوو دەکات تا کۆتایی وەرزەکە لە باخچەی شازادەکان بمێنێتەوە.

بەڵام ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکە رای خۆی نەگۆڕیوە، ئێمباپێ دەبێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، یاخود لەم هاوینە دەیفرۆشن، ئەگەر کڕیارێکی شیاویش پەیدا نەکەن، بە درێژایی وەرزەکە جێگەی ناوبراو کورسی یەدەگ دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button