شەڕ لەسەر ئێمباپێ و دێمبێلی گەرم بووە و هیلال هەنگاوی کردەیی بۆ ئۆسیمین دەنێت
بایرن میونشن ئۆفەرێکی مێژوویی بۆ گواستنەوەی هاری کەین، هێرشبەری تۆتنهام ئامادە کردووە – سکای سپۆرتس
هیلال بڕی 140 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی ناپۆلی کردووە، تاوەکو دەستبەرداری ڤیکتۆر ئۆسیمین ببێت – سکای سپۆرتس
پێناچێت پاریس سانجێرمان بە ئۆفەری هیلال بۆ گواستنەوەی مارکۆ ڤێراتی رازی بێت، ئۆفەرەکە دەگاتە 30 ملیۆن یۆرۆ – فابریزیۆ رۆمانۆ
چێڵسی و بارسێلۆنا رکابەرییەکی توند لەسەر گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان دەکەن – ئیندیپێندێنت
بارسێلۆنا رەنگە لە دوای چوونە دەرەوەی عوسمان دێمبێلی بۆ پاریس سانجێرمان، پەنا بۆ گواستنەوەی جواو فێلیکس، یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید بنێت – سپۆرت
تۆتنهام پارەی دەستکەوتوو لە گواستنەوەی کەین، بۆ گواستنەوەی فرانک کیسیێ و کلێمێنت لێنگلێت، پێشکەشی بارسێلۆنای دەکات – موندۆ دیپۆرتیڤۆ
چێڵسی خەریکە لە تەواوی بژاردەکانی گواستنەوەی دوسان ڤلاهۆڤیچ، هێرشبەری یوڤێنتوس دەکۆڵێتەوە و دەستبەرداربوون لە رۆمێلو لوکاکو بژاردەیەکی بەهێزە – فابریزیۆ رۆمانۆ
لیڤەرپوول بڕی 50 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی رۆمیۆ لاڤیا، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ساوسامتن ئامادە کردووە – مەیڵ
لیڤەرپوول لە هەمان کاتدا نزیکە لە گواستنەوەی ترێی نیۆنی، یاریزانی تەمەن 16 ساڵانی لێستەر سیتی – میرەر
چێڵسی بڕی 45 ملیۆن پاوەندی بۆ دەستبەرداربوون لە تریڤۆ چالۆبا دەستنیشان کردووە، ئینتەر میلان چاودێری دۆخی یاریزانە ئینگلیزییەکە دەکات – ئیڤینینگ ستاندارد