یاریگا –
لویس سوارێز، خەون بە یاری کردن لەگەڵ لیۆنێل مێسی دەبینێت.
لە دوای پەیوەندی کردنی لیۆ مێسی بە ئینتەر مەیامی، قۆناخێکی نوێ لە مێژووی تۆپی پێی ئەمریکا دەستپێکرد و هەرزوو هەریەکە لە خۆردی ئالبا و سێرجیۆ بوسکێتس، پەیوەندییان بە مەیامییەوە کرد.
مەیامی هەوڵی گواستنەوەی سوارێزیدا، بەڵام هەر زوو گریمیۆ ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و ئەمەش وایکرد، سوارێز داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بکات. ئەستێرە یۆرۆگواییەکە، تاوەکو ئێستاش خەون بە یاری کردن لەگەڵ مێسی دەبینێت. لویزیتۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لە بەرنامەی Punto Penal روونیکردەوە
لەگەڵ مێسی خەون بە وازهێنان بە یەکەوە دەکەینەوە. کاتێک لە بارسێلۆنا بووین، بەردەوام پلانی هاوبەشمان ئەوەبووە، بە یەکەوە واز لە یاریکردن بهێنین. دوایی من چوومە ئاتلێتیکۆ و ئەویش چووە پاریس سانجێرمان. بەردەوام خەونمان بە داهاتوو و یاری کردن لە ئەمریکا دەکردەوە. مێسی ئێستا لە ئەمریکا یاری دەکات و دڵخۆش دیارە، هیوادارم خەونەکەمان بهێتە دی.
سوارێز کێشەی جەستەیی زۆری بۆ دروستبووە و پێناچێت بتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاری بەردەوام بێت و بگەن بە خەونی واز هێنانی هاوبەش لەگەڵ مێسی.
وەرزی نوێی سوارێز لە گریمیۆ و مێسی لە مەیامی دەستیپێکردووە، تاوەکو ئێستا هیچ ئاسۆیەکی روون بۆ گواستنەوەی سوارێز بۆ ئەمریکا نییە.