فهرهنسا
پاریس چاوەڕێ وەڵامی عوسمان دەکات
یاریگا
پاریس سانجێرمان ئامادەیە بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی عوسمان دێمبێلی پێشکەشی بارسێلۆنا بکات.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانە فەرەنسیەکەی ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ وەکو مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی عوسمان دێمبێلی پێشکەشی یانە ئیسپانیەکە بکات.
رۆمانۆ باسی لەوەشکردووە شازادەکان چاوەڕێ وەڵامی یاریزانەکەی بلاوگرانا دەکەن، بۆ ئەوەی بە فەرمی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەست پێبکەن، هەرچەندە بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە پێشتر چەندجارێک رایگەیاندووە ئەو یاریزانە نایەوێت یانەکەی جێبێڵێت.
عوسمان هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت، بەڵام برگەیەک لە گرێبەستەکەی هەیە، هەر یانەیەک ئامادەبێت 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات و یاریزانەکەش بە یانەکە رازی بکات، ئەو کات دەتوانێت بارسێلۆنا جێبێڵێت.