ئیسپانیاگرنگترین

زانیاری نوێ لەسەر پێکانەکەی ئاردا گولەر

Yariga App

یاریگا

ئاردا گولەر، یاریزانە نوێیەکەی یانەی ڕیال مەدرید، گەڕایەوە مەدرید بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی چاکبوونەوە و چارەسەری لە کامپی ڤاڵدیباس بەهۆی ئەو پێکانەی لە ئەژنۆیدا تووشی بووە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاس لە ئیسپانیا بڵاویکردەوە، هێرشبەرە لاوەکەی مێرنگی کە لە سەرەتای مەشقەکانی یانەکەی ئەمریکا تووشی پێکان بوو، نەیتوانی بەشداری یارییە دۆستانەکانی یانەکەی بکات و گەڕایەوە ئیسپانیا بۆ دەستپێکردنی چارەسەری.

گولەر ماندوونەناسانە کاردەکات بۆ ئەوەی بە زووترین کات چاکبێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ تیپەکەی بگەڕێتەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان. پزیشکانی ڕیال مەدرید دەیانەوێت چارەسەری ئەژنۆی گۆلەر بکەن بەبێ نەشتەرگەری.

رۆژنامەکە بڵاویشی کردەوە تیمی پزیشکی مێرنگی دەیەوێت بە جۆرێک چارەسەری یاریزانە تورکەکە بکات کە پێویستی بە نەشتەرگەری نەبێت، بەڵام ئەگەر لە پشکنینەکان دەرکەوت پێکانەکەی قورسە ئەو کات ناچارن نەشتەرگەری بۆ بکەن و لەوانەیە ماوەیەکی زۆریش لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button