یاریگا-جامی جیهانی خانمان درێژەی هەیە و یاریزانێکی هەڵبژاردەی مەغریب بووە یەکەم یاریزان لە مێژوودا بە حیجابەوە بەشداری لەو پاڵەوانێتییەدا بکات.
تاوەکو ساڵی ٢٠١٤، بەگوێرەی یاساکانی فیفا یاریکردن بە حیجابەوە قەدەغە بوو بە هۆکاری “تەندروستی و سەلامەتی” بەڵام لەژێر فشاری وڵاتە موسڵمانەکاندا فیفا ئەو یاسایەی هەڵگرت. لە میانەی جامی جیهانی خانمانی ئەمساڵدا، مەغریب بووە یەکەم هەڵبژاردەی عەرەبی و باکووری ئەفریقا بگاتە کۆتاییەکانی مۆندیال. هەروەها بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یاری بەرامبەر کۆریای باشوور، نوهەیلە بەنزینەی بەرگریکاری مەغریب بووە یەکەم یاریزان کە لە جامی جیهانی خانمان بە حیجابەوە یاری بکات.
خانمانی مەغریب هاوشێوەی پیاوانیان، سەرقاڵی نوسینەوەی مێژووییەکی گەورەن بۆ خۆیان, ئەمڕۆ شکستییان بە کۆریای باشوور هێنا و یەک بردنەوە دوورن لە گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو. ئەمەش پاش ئەو سەرکەوتنە مێژووییەی پیاوانی مەغریب لە قەتەڕ تۆماریان کرد.