ئه‌مریکائینگلتەرا

راپەرێکی بەناوبانگ هەوڵی کڕینەوەی تۆتنهام دەدات

Yariga App

یاریگا-جەی زی راپەری بەناوبانگی ئەمریکی بەنیازی کڕینەوەی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزییە.

جۆی لویس، خاوەنی ئێستای سپێرزە و تووشی کێشەیەکی قوڵی یاسایی بووە کە پێناچێت بە ئاسانی لێ دەرباز ببێت. بەگوێرەی دەیلی ئێکسپرێس، جەی زی دەیەوێت ئەم هەلە بقۆزێتەوە تاوەکو جۆی رازی بکات یانەکەی پێبفرۆشێت.

جەی زی خاوەنی 2.5 ملیار دۆلار سامانە  و چاوەڕواندەکرێت نرخی تۆتنهام لە تەواوی سامانەکەی زیاتر بێت بەڵام بەنیازە تەنها بەشی ئەوە پشکەکانی تۆتنهام بکڕێتەوە کە کۆنترۆڵی تەواوی یانەکەی پێبدات.

راپەرە ئایکۆنییەکە پێشتریش هەوڵی بۆکڕینی ئارسناڵ دابوو. هەرچەندە لە تۆپی پێ ئەزموونێکی زۆری نیە بەڵام ئێستا هاو خاوەنی یانەی باسکەی نیو جێرسی نێتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button