ئیسپانیاگرنگترین

كارلۆ ئانچێلۆتی: ئەنجامەكە ئازار بەخش بوو بۆ ئێمە

Yariga App

یاریگا

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا.

شەوی رابردوو هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە یارییەكی دۆستانەدا لە دالاسی ئەمریكا رووبەڕووی یەك بوونەوە.

یارییەكەش بە بردنەوەی بارسێلۆنا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات.

گۆڵەكانی بارسێلۆنا لەلایەن هەریەك لە عوسمان دێمبڵی، فێرمین لۆپێز و فێران تۆرێس لە خولەكەكانی 15,85,91 تۆمار كران.

لە دوای یارییەكە ئانچێلۆتی ووتی:

ئەنجامەکە ئازارمان دەدات بەڵام زۆر گرنگ نییە، یارییەکی باش بوو لەگەڵ چەندین شتی ئەرێنی، بەڵام پێدەچێت دیوارێک لە گۆڵەکەدا هەبووبێت، بیرم نایەت لە یەک یاریدا پێنج لێدانمان لە ستونی گۆڵ دابێت.

بەردەوام بوو ووتی:

یارییەکی باشمان كرد، بۆ ماوەی کاتژمێرێک بە تۆپ و بەبێ تۆپ بە باشی یاریمان کرد، لە کۆتاییدا هاوسەنگیمان نەبوو چونکە زۆر هێرشبەری یاریمان دەكرد و دوو گۆڵی دیكەمان لێکرا.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی:

ئەمڕۆ ویستم لاوەكان ببینم، کارێکی باشیان کرد، دەزانم مۆدریچ و کرۆس دەتوانن بەشداری لە چیدا بکەن، بیرۆکەکە ئەوە بوو کە ئەزموون بدرێت بە لاوەكان، لە یاری داهاتوودا ئەوانەی خولەکی زۆریان نەبوو ئەمڕۆ یاری دەکەن.

دەربارەی ڤینیسیوس ووتی:

ئەو بە باشی خۆی دەگونجێنێت، ڤینی بە باشی خۆی لەگەڵ یارییەكەدا دەگونجێنێت، لە یاریگادا زۆر مەترسیدار بوو، دوو جار تۆپی لە ستون دا، هەلێكی دیكەی لێدانی سزا بوو، ئەو پاڵەوانی ئەمڕۆ بوو.

لە كۆتاییدا سەبارەت بە ئاردا گولەر ووتی:

ئەو كێشەی لە ئەژنۆیدا هەیە، هیوادارم بتوانین لە مەدرید چارەسەری بكەین، بەرنامەی تاكە كەسی دەبێت.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 3ی مانگی داهاتوو لە یارییەكی دكەی دۆستانەدا ریال مەدرید رووبەڕووی یوڤێنتووس ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button