راپۆرتی تایبەتسعوودیەگرنگترین

مانای ئاهەنگگێڕانی ‘سوووو’ی رۆناڵدۆ چییە؟

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یەکێکە لە ئایکۆنەکانی تۆپی پێی جیهانی و شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەشی بووەتە ترێندی نێو هەوادارانی وەرزشی.

یاریزانان جگە لە کێبڕکێ کردن لەسەر گۆڵ کردن، کەچی کێبڕکێ لەسەر دۆزینەوەی جوانترین شێوازی ئاهەنگگێڕان دەکەن، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە لە هزری هەواداران بمێننەوە.

رۆناڵدۆ یەکێکە لە باشترین گۆڵکارانی مێژووی تۆپی پێ، بۆیە هەلی زۆری لەبەردەم دابووە، تاوەکو ئاهەنگگێڕانی جیاواز تاقی بکاتەوە و لە کۆتاییدا لەسەر شێوازێک بە ناوی ”siiuuu” مایەوە.

ئەگەر دەتەوێت بزانی مانای ئەم ئاهەنگگێڕانە چییە، ئەوا لەم بابەتە تەواوی وەڵامەکان وەردەگریت.

مانای ئاهەنگگێڕانەکەی رۆناڵدۆ چییە؟

براندی ئاهەنگگێڕانەکەی رۆناڵدۆ بریتییە لە خۆ بەرزکردنەوە و گوتنەوەی وشەی ‘Si’ کە هەندێ جار بە ‘siu’ دەخوێندرێتەوە. وشەی Si لە زمانی ئیسپانی بە ماناوی ‘بەڵێ’ دێت.

هەرکاتێک رۆناڵدۆ خۆی بەرزدەکاتەوە، بەر لەوەی بگاتەوە سەر زەوی، هاندەران بە یەکەوە هاوار دەکەن و دەڵێن ‘Suiiiiii’، ئەمەش کەشێکی ناوازە لە نێو یاریگا دروست دەکات.

کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە ریال مەدرید ئەم شێوازی هێنایە ئاراوە و لەو کاتەوە، بووەتە یەکێکە لە بەناوبانگترین شێوازی ئاهەنگگێڕانەکان.

رۆناڵدۆ لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2014 لەسەر ستەیج هاوار کرد ‘سوو’. ئەو کات وەرگێڕی راستەوخۆی مەراسیمەکە، نەیزانی چۆن وشەکە وەربگێڕێتە سەر زمانی ئینگلیزی. ئەو کات کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید لە مەراسیمەکە ئامادەبوو و زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد.

رۆناڵدۆ لەبارەی رووداوەکە گوتی

هاوار کردنەکە؟ یاریزانان دەزانن، هەر کاتێک گۆڵ بکەم یاخود سەربکەوین، ئەم هاوارە دەکەم، ئەمە هاوار کردنێکە لە ریال مەدریدەوە.

راستە رۆناڵدۆ لەگەڵ ریال مەدرید شێوازەکەی داهێناوە، بەڵام کاتێک چووە یوڤێنتوسیش، هەر لەسەر شێوازەکە بەردەوام بوو. لەگەڵ مانچێستەر یونایتد و نەسریش بە هەمان شێوە بەردەوام بوو.

رۆنالدۆ زۆر بەم شێوازە ئاهەنگگێڕانە چووە نێو هاندەرانەوە، بەڵام ئەمە کاریگەری لەسەر یاریزانانی تۆپی پێش هەبوو. لە ساڵی 2019، مارک گروجیچ، یاریزانی سڕبی بە هەمان شێوەی رۆناڵدۆ ئاهەنگی گێڕا، کاتێک گۆڵێکی بۆ هێرتا بەرلین لە بەرامبەر شالکە کرد.

لە دوای یارییەکە گروجیچ بە رۆژنامەی بیڵدی گوت

هەستێکی زۆر روونم هەبوو، نەمتوانی کۆنتڕۆڵی بکەم، هەر روویدا و وام کرد. من سەیری رۆناڵدۆ دەکەم و ئەو رۆڵێکی باڵای لای من هەیە، چونکە بەردەوام کار لەسەر خۆی دەکات و لە گەشەی بەردەوام دایە.

ئێرلینگ هالاند، ئەو کاتە لە بۆڕووسیا دۆرتموند یاری دەکرد، جارێکیان لە مەشقەکانی یانەکەیدا، لاسایی رۆناڵدۆ کردەوە

ئێستا زۆرترین چاو لەسەر رۆناڵدۆ و مێسین، رۆناڵدۆ لە هەوڵی گێڕانی رۆڵە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکانی ئەوروپا بۆ خولی سعودی و لیۆ مێسیش بە هەمان شێوە، بووەتە جێی سەرنجی هەوادارانی وەرزشی، لە دوای پەیوەندی کردنی بە ئینتەر مەیامی.

بابەتی زیاتر

Back to top button