ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ریال مەدرید هەنگاوێکی گرنگ بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ دەنێت

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید ئامادەیە بڕی 225 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان خەرج بکات.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان داوای بڕی 250 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەرداربوون لە ئێمباپێ دەکات، بەڵام ریال مەدرید ئامادەنییە ئەو پارەیە بداتە پاریس سانجێرمان.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، ریال مەدرید دەتوانێت لە هەر کاتێک بیەوێت، ئۆفەرەکە بنێرێت و ئێمباپێ بگوازێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە، ئایا لەم مێرکاتۆیەی کیلیان بگوازنەوە یاخود تاوەکو هاوینی ساڵی داهاتوو چاوەڕێ بن، تاوەکو بە خۆڕایی بیگوازنەوە.

پاریس سانجێرمان دەزانێت، ئەگەر داواکارییەکانی تاوەکو 31ی مانگی داهاتوو کەم نەکاتەوە و نەگاتە رێککەوتن، ئەوا ئێمباپێ ئامادەیە رێز لە گرێبەستەکەی بگرێت و تاوەکو هاوینی داهاتووش لە پاریس بمێنێتەوە، بەڵام ئەو کات بەبێ بەرامبەر یانە پاریسییەکە جێدەهێڵێت.

پاریس دەزانێت گەیشتووەتە رێگەیەکی داخراو لەگەڵ ئێمباپێ، بە تایبەت دوای دوورخستنەوەی لە گەشتی ژاپۆن. گواستنەوەی ئێمباپێ لەم وەرزەدا، لە بەرژەوەندی هەموولایەکە، بەڵام پاریس دەیەوێت زۆرترین پارەی لە گواستنەوەکە دەستبکەوێت.

مارکا
رووپەلی ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی مارکا

ئێمباپێی تەمەن 24 ساڵان، لە هاوینی رابردوودا نزیکبوو پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات، بەڵام کیلیان گرێبەستەکەی تاوەکو 2025 لەگەڵ پاریس نوێکردەوە.

لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی رابردوودا، ئێمباپێ پەیامێکی بۆ پاریس ناردووە و روونیکردووەتەوە، ئامادەنییە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و لە هاوینی داهاتوودا ریزەکانی پاریس جێدەهێڵێت.

کیلیان لە هاوینی ساڵی 2017 بە خواستن لە یانەی مۆناکۆوە پەیوەندی بە پاریس کرد و دواتر گرێبەستەکە بە هەمیشەیی کرا و بەهاکەشی گەیشتە 180 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button