رامۆس سعودییەکان رەتدەکاتەوە و رەنگە ببێتەوە رکابەری مێسی
یاریگا –
سێرجیۆ رامۆس ئۆفەری یانەکانی سعودیە رەتدەکاتەوە و لە یانەیەکی ئەمریکی نزیکدەبێتەوە.
لە دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، ئێستا رامۆس بێ یانەیە. هەرچەندە ناوی بە چەندین یانەی سعودی بەستراوەتەوە، بەڵام رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بلاویکردووەتەوە، یانەی لۆس ئانجلێس گرنگی بە رامۆس داوە و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا، ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بکەن.
ئەگەر رامۆس پەیوەندی لۆس ئانجلێسەوە بکات، ئەوا جارێکی دیکە رکابەری نێوان لیۆنێل مێسی و رامۆس دەبینینەوە، هەرچەندە کاتێکی خۆشیان بەیەکەوە لە پاریس سانجێرمان بەسەر برد.
رامۆس و مێسی چەندین جار لە کلاسیکۆی ئیسپانیا رووبەڕووی یەکتربوونەتەوە، بەڵام لە پاریس زۆر لە یەکەوە نزیکبوون کەچی دووبارە رەنگە ببەنەوە رکابەری یەکتر.
مێسی دەستپێکێکی باشی لەگەڵ ئینتەر مەیامی هەیە و لە کۆی سێ یاریدا، دوو گۆڵی کردووە.