رۆناڵدۆ توڕە دەبێت و ئاو بە وێنەگرێکدا دەکات
یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆی تووڕە بووتڵێک ئاو بە وێنەگرێکدا دەکات.
لە یاری نێوان نەسر و شەباب کە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و لە دوای تەواوبوونی یارییەکە، رۆناڵدۆ خەریکی چوونە دەرەوە بوو لە چیمەنی یاریگاکە، وێنەگرێک لە نزیکەوە لەگەڵ رۆناڵدۆ دەڕۆیشت و وێنەی دەگواستەوە. رۆناڵدۆ لە ئەنجامی یارییەکە توڕە بوو، هەندێک قسەی لەگەڵ ئەندامێکی دەستەی راهێنەرانی نەسر دەکرد و وێنەگرەکە هەر لە نزیکی وەستابوو. پاشان رۆناڵدۆ چۆڕێک ئاوی بە وێنەگرەکەدا کرد و داوای لێکرد ئاراستەی وێنەکانی بگۆڕێت و لەوێ نەمێنێت.
🎥 | مغادرة كريستيانو رونالدو قائد فريق #النصر أرضية الملعب بعد المواجهة "غير راض"، ويطلب من المصور إبعاد الكاميرا عنه. #كأس_الملك_سلمان_للاندية pic.twitter.com/4R2xoB7la7
— الشرق الأوسط – رياضة (@aawsat_spt) July 28, 2023
تاوەکو ئێستا دیارنییە، ئایا رۆناڵدۆ لەسەر ئەم هەڵسوکەوتەی سزا دەدرێت یاخود نا، بەڵام ئێستا گرتەکە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەتەوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر وێنەی رۆناڵدۆ دروست دەکات.
یاری داهاتووی نەسر لە بەرامبەر موناستیری تونسی دەبێت و رۆناڵدۆ هەوڵدەدات نیگەرانییەکان بڕەوێنێتەوە.