ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

نەسڕ ئەستێرەیەكی پاریس سان جێرمانی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

ئیدارەی یانەی نەسڕی سعودی بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ زیاتر بەهێزكردنی ریزەكانی یانەكەیان، تا بتوانن كێبڕكێی بردنەوەی نازناوەكان بۆ وەرزی 2023/24 بكەن.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا نەسڕ گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان ئەلێكس تێلیسی بەڕازیلی و بەرگریكاری مانچێستەر یونایتد، مارسێلۆ برۆزۆڤیچ یاریزانی كرواتی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی ئینتەر میلان و سیكۆ فۆفانا یاریزانی هێڵی ناوەند، هەروەها گەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ سادیۆ مانێی سەنیگالی و یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی.

رۆژنامەنووس رودی گالێتی لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی: ماركینیۆس بەرگریكاری بەڕازیلی و كاپتنی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی رەزامەندی دەربڕیوە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ نەسڕ بەمەبەستی پەیوەندیكردنی بەو یانەیەوە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

گالێتی ئەوەشی ئاشكرا كرد، نەسڕ دوای رازی بوونی یاریزانەكە راستەوخۆ ئۆفەری فەرمیان ناردووە بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ ریزەكانی یانەكەیان.

رۆژنامەنووسەكە رایگەیاند، نەسر چەند بەرگریكارێكی داناوە لە ئەگەری شكستهێنانی گرێبەستی ماركینیۆس.

وەرزی رابردوو ماركینیۆس لە 44 یاریدا لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەشداری كرد و توانی دوو گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button