
یاریگا
دوای ئەو روداوانەی لە کەیسە داراییەکانی یانەی یوڤێنتوس ئاشکرا بوون، ئەو یانەیە لێبڕینی 9 خاڵ لە سێریائەی سزادرا. بەڵام پاشان ئەم 9 خاڵە بۆ یانەکە گەڕێنرایەوە، بەڵام دیسانەوە ئەم خاڵانە لە یانەکە کەمکرانەوە، بەجۆرێک لە کۆتاییدا ئەم تیپە پلەی حەوتەمی بەدەستهێنا و تەنها بلیتی کۆنفڕانس لیگی پێ بڕایەوە.
یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بە فەرمی ڕایگەیاند یوڤێنتوس بۆ ماوەی ساڵێک بەشداریی لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان سڕ دەکرێت. بەم شێوەیە ئەو یانەیە وەرزی داهاتوو بەشداری کۆنفڕانس لیگ ناکات.
جگە لەم سزایە، یوڤێنتوس ڕووبەڕووی سزای پێ بژاردن 20 ملیۆن یۆرۆ بووەوە، کە 10 ملیۆنی تەنها لە حاڵەتێکدا جێبەجێ دەکرێت کە بەیاننامە داراییەکانی تیپەکە لە دوو وەرزی داهاتوودا پابەند نەبن بە ڕێنماییەکان.