هیلالیەکان ئەمجارەیان ئۆسیمین دەکەنە ئامانج

یاریگا
یانەی هیلالی سعودی لە گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان بێ هیوا بووە و دەیەوێت ڤیکتۆر ئۆسمین بگوازێتەوە تیپەکەی.
بەگوێرەی زانیاریەکانی لویک تەنزی لە رۆژنامەی ئێکیپەوە، یانەی هیلالی سعودی سەرنجی لەسەر ڤیکتۆر ئوسیمین دەبێت، دوای ئەوەی نەیتوانی کیلیان ئێمباپێ بگوازێتەوە. سەرەڕای ڕێککەوتنی پاریس سانجێرمان لەگەڵ ئۆفەرەکەی هیلال کە بڕی 300 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام ئەو ڕەتیکردەوە لەگەڵ نوێنەرانی یانە سعودییەکە قسە بکات.
یانەکە دەیانەوێت دەست بە دانوستان بکەن بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە نایجیریەکەی یانەی ناپۆلی ئیتالیا، بەڵام دیار نیە کە ئایا دەتوانن لەگەڵ ئەم هێرشبەرە 24 ساڵەدا ڕێکبکەون یان نا، هەروەها لەگەڵ ناپۆلی.
لەلایەکی ترەوە دەنگۆیەکیش هەیە یانەی پاریس سانجێرمان ئەگەر لە کۆتاییدا لەگەڵ ئێمباپێ نەگەیشتە رێکەوتن، ئەوانیش لە پلانیاندایە هێرشبەرەکەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا بگوازنەوە.