بێلینگهام: لە هەر شوێنێک ئەنچیلۆتی بڵێت یاری دەکەم
یاریگا
جود بێلینگهام گۆڵی یەکەمی خۆی بە درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە بە جوانترین شێوە لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر مانچستەر یونایتد تۆمارکرد و وەک باشترین یاریزانی یاریگا هەڵبژێردرا.
جود بێلینگهام، هاوینی ئەمساڵ لە دۆرتمۆندەوە پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد، هەر لە سەرەتای ئامادەبوونی خۆی لەم تیپەدا کوالیتی بەرزی خۆی نیشان دا و نیشانیدا کە چەندە دەتوانێت یاریزانێکی کاریگەر بێت بۆ لۆس بلانکۆس. ئەو یاریزانە دوای یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر مانچستەر یونایتد گووتی
بێزار بووم لەوەی بڵێم چەندە چێژ لە یاریکردن لەگەڵ ئەم یاریزانانە وەردەگرم. هەست بە خۆشی و ئاسوودەیی دەکەم لە یاریکردن لەگەڵ ئەم یاریزانانە و ئەم یاریزانانەم خۆشدەوێت و پەیوەندیەکی بەهێزمان لەگەڵ یەکتری هەیە
بێلینگهام له بارەی یه کەم گۆڵی بۆ ڕیال مەدرید وتی:
دڵنیا نەبووم لە ئۆفسایدم یان نا. پێیان وتم نەخێر و زۆر دڵخۆش بووم کە بینیم ناوبژیوان فیکەی ئۆفسایدی لێنەداوە. پاسێکی نایاب بوو لەلایەن ڕۆدریگۆوە و هیوادارم ئەمە سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ من بۆ ئەوەی گۆڵی زیاتر لە ڕیاڵ مەدرید تۆمار بکەم
ئەستێره لاوه ئینگلیزەکەی ڕیال مەدرید له بارەی بوونی خۆی لەم تیپه و هەستەکانی دەڵێت
من دەمەوێت لێرە و یاریکردن لەم تیپە چێژ وەربگرم. گرنگە بە درێژایی وەرز ئاستەکەت بپارێزرێت. پێموانییە یاریزانی ژمارە 9 بم، بەڵام دەمەوێت سەرنجم لەسەر یارمەتیدانی تیپەکە بێت. ڕۆڵی من ئەوەیە باشترین ئاستی خۆم پێشکەش بکەم بۆ سەرکەوتنی تیپەکە و لە هەر شوێنێک ئەنچیلۆتی بڵێت یاری دەکەم