ئه‌ڵمانیا

سبەی بڕیار لەسەر چارەنوسی هاری کەین دەدرێت

Yariga App

یاریگا

هاری کەین هێرشبەری یانەی تۆتێنهامی ئینگڵتەرا بە ئەگەرێکی زۆرەوە وەرزی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.

گۆڵکارەکەی سپێرز ماوەیەکە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بۆ پەیوەندی کردن بەو یانەیە و دەگوترێت لەگەڵ ئەو یانەیە گەیشتووەتە رێکەوتن، بەڵام یانەکەی تاوەکو ئەم ساتە ئامادەنیە دەستبەرداری بێت.

رۆژنامەی وەرزشی کیکەری ئەڵمانی بڵاویکردەوە بڕیارە بەرپرسانی هەردوو یانە لەسەر ئاستی باڵا سبەی هەینی جارێکی دیکەوە لەسەر میزی گفتوگۆ دانیشنن بۆ ئەوەی جارەنوسی یاریزانەکە یەکلایی بکرێتەوە.

تۆتێنهام سورە لەسەر داواکەی و ئامادەنیە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەداری هاری کەین بن، لە بەرامبەردا سەرچاوە ئەڵمانیەکە زانیاری دەستکەوتووە، بەرپرسانی باڤارییەکان ئامادەن پارەیەکی باش بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە 29 ساڵانە خەرج بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button