ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

فەرمی : ماڵکۆم پەیوەندی بە هیلالەوە کرد

Yariga App

ماڵکۆم ئۆلیڤێرا هێرشبەری بەڕازیلی زینیت سان پیترسبێرگ پەیوەندی بە هیلالی سعوودییەوە کرد.

یانەی هیلال بەفەرمی گواستنەوەکەی راگەیاند و بەگووتەی فابریزیۆ رۆمانۆ، یانەی فرۆشتیار بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت بەرامبەر بە دەستبەرداربوون لە تواناکانی ئەو یاریزانە.

ماڵکۆم لە ٢٠١٨دا بەرامبەر بە ٤١ ملیۆن یۆرۆ لە بۆردۆی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد بەڵام دوای تەنها یەک وەرز یانە ئیسپانییەکە فرۆشتیەوە بە زینیت بەرامبەر بە ٤٠ ملیۆن. ناوبراو لەگەڵ ئەو یانەیەدا ئاستێکی بەرزی نیشاندا و ٣٨ گۆڵی لە ٨٤ یاریدا بۆ تۆمارکردن. ئەمڕۆش بەفەرمی پەیوەندی بە هیلالەوە کرد لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا.

ڤیدیۆی ناساندنەکەی لەلایەن هیلال

 

بابەتی زیاتر

Back to top button