کوردستان
یانەی ئاکرێ ڕاهێنەری نوێی دەستنیشانکرد
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2023/07/FB_IMG_1690381981976-780x470.jpg)
یانەی ئاکرێ بە فەرمی دەستبەرداری ڕاهێنەری وەرزی ڕابردووی یانەکە مەحمودمەجید بوو.
لە بڵاوکراوەیەکدا یانەی ئاکرێ سوپاسی ڕاهێنەر مەحمودمەجیدیان کرد کە وەرزی ڕابردوو ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی لە ئەستۆ گرتبوو، ڕاهێنەری ناو براو و کارگێڕی یانەکە دوای گفتوگۆ نەگەیشتنە ڕێککەوتن و بۆیە بەفەرمی هەر دوو لا لە یەکتر جیابوونەوە، یانەی ئاکرێ ڕایگەیاند کەوا یونس سلێمان ڕاهێنەری پێشووی یانەکانی کۆیە و نەورۆز و دەربەندیخان و چەمچەماڵ بە فەرمی ئەرکی سەرپەرشتیکردنی یانەکە وەردەگرێت و ڕاهێنەرایەتی ئاکرێ دەکات.
یانەی ئاکرێ بۆ وەرزی داهاتوو مەبەستیانە باشتر خۆیان بۆ خولی نایابی کوردستان ئامادە بکەن و ببنە ژمارەیەکی قوڕس لە خولەکە.