یاریگا
فێرمین لوپێز یاریزانە لاوەکەی بارسێلۆنا بە ئاستە نایابەکەی هەمووانی سەرسوڕمان کردووە بە تایبەت چاڤی راهێنەری یانەکەی.
بارسێلۆنا چەند رۆژێکە لە ئەمریکا ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو دەکات، لە ئامادەکارییەکانی بلاوگرانا فێرمین لوپێز کە لەدایکبووی ساڵی 2003ـیە و هێرشبەرە، بە ئاستە بەرزەکەی راهێنەری یانەکەی دڵخۆش کردووە.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە لاوەکەی بارسا لە راهێنانەکانی یامەکەی توانیویەتی لە هەموو ئەو پۆستانەی هێلی پێشەوە تاقیکراوەتەوە، ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو لە تیپی یەکەمی یانەکەی یاریی بکات.
ئەو یەکێکە لەو حەوت یاریزانەی ئەکادیمیای لاماسیا کە لەگەڵ تیپی یەکەمدا چوونەتە ئەمەریکا، هەرچەندە تا ئێستا چانسی سەلماندنی خۆی لە هەلومەرجی یارییەکاندا دەست نەکەوتووە، بەڵام ئاستەکەی لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا وایکردووە، کە هەموویان ستایشی بکەن.
ساڵی ڕابردوو فێرمین لۆپێز بە خواستن لە یانەی لینارێس دیپۆرتیڤۆ بوو، لە خولی پلە سێی ئیسپانیا و لەگەڵ ئەو یانەیە 12 گۆڵی تۆمارکرد و 4 ئەسیستیشی هەبوو. فێرمین لە ساڵی 2018 لە تەمەنی 15 ساڵیدا لە یانەی ڕیاڵ بیتیس پەیوەندی بە ئەکادیمیای لاوانی بارسا کرد.