کرووس ستایشی ئاردا گولەر دەکات
یاریگا
تۆنی کرووس ناوەڕاستی ئەڵمانی یانەی ڕیال مەدرید، وێڕای پاڵپشتی ئاردا گولەری لاو ڕایگەیاند، تەنها بەهرە و تەکنیک بەس نییە بۆ ئەوەی یاریزانێک سەرکەوتوو بێت.
یاریزانە بەئەزموونەکەی مێرنگی، سەبارەت بە ئاردا گولەر، یاریزانە نوێیەکەی ڕیال مەدرید دەڵێت
ئەو یەکێکە لەو بەهرەمەندانەی کە دەپرسن ‘چۆن ئەم کارە ئەنجام دەدەیت؟ چۆن بەو شێوەیە ئاسیست دەکەی؟ ئەو کەسەیە کە داوای ڕێنمایی دەکات. زۆرن منداڵی تەمەن 18 ساڵ کە پێیان وایە ئەوەندە باشن پێویستیان بە ڕێنمایی نییە. بەڵام خاوەنی بیرکردنەوەی فێربوونە
کرووس لە بەشێکی دیکەی قسەکانی سەبارەت بە تواناکانی یاریزانە تورکەکە دەڵێت
یەکەم سەرنجم لەسەر ئاردا ئەوە بوو کە بەهرەمەندێکی گەورەیە، و پێی چەپی زۆر باشە. بە پێی چەپ لێدانی نایابی هەیە و لە ڕووی تەکنیکییەوە باشە. ئاردا گولەر گواستنەوەیەکی زۆر باش و زیرەک بوو بۆ داهاتووی یانەکە. فەنەرباهچە بەهرەیەکی باش و گەورەی وەک ئاردای ناساندووە
ئاردا گولەر ئەم هاوینە بەرامبەر نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی فەنەرباهچەی تورکیا پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید کردووە.