ئه‌مریکاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

گۆڵەکەی دوێنێی مێسی دووبارە بوو !

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئێستا سەرنجی هەموو میدیاکانی راکێشاوە، تایبەت دوای تۆمارکردنی سێ گۆڵ لە دوو یاری رابردوودا.

لە یاری بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئینتەر مەیامی بەرامبەر ئاتلانتا یونایتد کە بە ئەنجامی 4-0 کۆتاییهات، مێسی دوو گۆڵی کرد و نزیکە لەوەی ریکۆردەکانی ئینتەر مەیامی بشکێنێت.

مێسی گۆڵێکی جوانی لە یارییەکەدا کرد، کاتێک تۆپەکەی لە ناوەڕاستی یاریگا لە سێرجیۆ بوسکێتس وەرگرت و لەگەڵ تایلۆر یەک دووێکی جوانی کرد و پاشان خستییە تۆڕی گۆڵەکە.

گۆڵەکە زوو بووە ترێندی سۆشیاڵ میدیا و بە گۆڵێکی پێشووی مێسیان لە خولی فەرەنسی چواند.

مێسی لە یارییەکی پاریس سانجێرمان بەرامبەر لیل گۆڵێکی هاوشێوەی ئەم یارییەی کردبوو. گۆڵەکەی ئەمجارە لیۆ لە ئینتەر مەیامی بە کۆپی گۆڵەکەی مێسی لە بەرامبەر لیل دادەندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button