سعوودیەگرنگترین

لە دوای مێسی، کوڕەکەی کارداشیان لەگەڵ رۆناڵدۆ ئاهەنگ دەگێڕێت

Yariga App

یاریگا –

سەینت وێست، کوڕی کیم کارداشیان لە کۆتاییدا بە دیداری کریستیانۆ رۆناڵدۆ شاد بوو.

هاندەرە سەرسەختەکەی رۆناڵدۆ لەگەڵ دایکی گەشتی ژاپۆنیان کرد، تاوەکو ئامادەی یاری نێوان نەسر و پاریس سانجێرمان ببێت.

هەرچەندە یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بەڵام کوڕی کارداشیان چاوی بە رۆناڵدۆ کەوت و ساتێکی خۆشیان بەیەکەوە بەڕێکرد.

لە ڤیدیۆییەکدا کە لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە، رۆناڵدۆ و کوڕی کارداشیان بەیەکەوە دەردەکەون و ئاهەنگ لەسەر شێوازی ‘سووو’ دەگێڕن.

کوڕەکەی کارداشیان لە ماوەی چەند رۆژێکدا، چاوی بە دوو باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێی کەوت، کاتێک هەفتەی رابردوو لە یاری نێوان ئینتەر مەیامی و کروز ئازول، وێنە و واژۆی لیۆنێل مێسی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button