یاریگا –
تیبۆ كۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەهۆی پێكانەوە بەشداری لە كۆتا راهێنانەكانی یانەكەی نەكرد.
یانە شاهانەكە لە ئێستادا لە ئەمریكا كەمپی مەشق و راهێنانی هەیە، بەمەبەستی ئامادەكاریەكانیان بۆ وەرزی نوێ.
⚽➕💪➕☀️#RealMadridOnTour pic.twitter.com/AnFoRZl6CB
— Real Madrid C.F. 🇬🇧🇺🇸 (@realmadriden) July 25, 2023
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی زە ئاتلێتیك بەهۆی پێكانەوە تیبۆ كۆرتوا بەشداری لە كۆتا یەكەی مەشق و راهێنانەكانی یانەكەی نەكردووە.
رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد، بەهۆی هەستكردن بە ئازار كۆرتوا نەیتوانی لەگەڵ تەواوی یاریزانەكانی دیكە راهێنانەكان ئەنجام بدات.
وا بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە یارییەكی دیكەی ئامادەكاریدا بۆ وەرزی نوێ رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد ببێتەوە.