
یاریگا-
پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ لە سعودییە، کێشەییەک بۆ هەر یەک لە یانەکانی ئیتیحاد و نەسڕ دروست بوو.
ریازییەی سعودی ئاشکرای کرد یاریزانە تازەکانی ئیتیحاد و نەسڕ ناتوانن بەشداری پاڵەوانێتی عەرەبی بکەن کە بڕیارە سبەی پێنجشەممە دەست پێ بکات.
هۆکاری ئەوەش مانەوەی سزاکەی فیفایە لەسەر هەردوو یانەکە بەوەی تائێستاش مافی تۆمارکردنی یاریزانی بیانی نوێیان وەرنەگرتووە.
بەم شێوەیە هەریەکە لە بێنزیما و کانتێ ناتوانن بەشداری یارییەکە پێنجشەممەی ئیتیحاد بکەن بەرامبەر تەرەجی تونسی، مەگەر ئەوەی لە 24 کاتژمێری داهاتوو یانەکە کێشەکان چارەسەر بکات و ناوی یاریزانەکان تۆماربکات.