یاریگا –
لویس ئێنریکێ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت ئارناو تێناس گۆڵپارێزی پێشووی یانەی بارسێلۆنا بگوازێتەوە، کە لەلایەن چاڤیەوە خراوەتە لیستی فرۆشراوەکان.
ئارناو تێناس گۆڵپارێزی بارسێلۆنا لە 30ی حوزەیرانی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی هات، دوای ئەوەی یانە کەتەلۆنییەکە بڕیاریدا بژاردەی یەکلایەنە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ ماوەی دوو ساڵی بەکاربهێنێت.
بە پێی راپۆرتێکی ئیکیپ، سەرەڕای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا ماوەیەک لەمەوبەر هەوڵیان دا گۆڵپارێزەکە رازی بکەن گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکات و بە خواستن بچێتە تیپێکی تر بۆ بەدەستهێنانی ئەزموون، بەڵام قبووڵی نەکرد. ئێستا تێناس لە بەرژەوەندی لویس ئێنریکی راهێنەری پاریس سانجێرماندایە کە بریکارێکی هاوبەشیان هەیە. رووداوە ناخۆشەکەی سێرجیۆ ریکۆ و ئەگەری رۆشتنی کیلۆر ناڤاس وایکردووە ئینریکی بەدوای یەدەگێکی سەلامەتدا بگەڕێت بۆ دۆنارۆما، هەر لەبەر ئەم هۆکارە پەیوەندیان بە تێناس کردووە.
ئارناو تێناس کاپتنی تیپی دووەمی بارسا بوو و گۆڵپارێزی بەردەوامی ئیسپانیا بوو لە پاڵەوانێتی ئەوروپای خوار 21 ساڵان، بەڵام نەیتوانی رێگری لە شکستەکە بکات لە یاری کۆتایی بەرامبەر ئینگلتەرا. دوای 12 ساڵ لە ریزەکانی خوارەوەی بارسێلۆنا، ئێستا تێناس دەتوانێت ئەزمونێکی نوێ لە پاریس سان جێرمان تاقی بکاتەوە. وەرزی رابردوو هەندێک جار دەبووە گۆڵپارێزی سێیەم لە بارسا لە دوای تێرشتیگن و پێنا.