ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

مێسی ئامۆژگارییەک بە پاریس سانجێرمان دەدات

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی بە دەستەی کارگێڕی پاریس سانجێرمانی راگەیاندووە گرێبەست لەگەڵ هاری کەین، هێرشبەری تۆتنهام واژۆ بکەن.

لیۆ مێسی لە کۆی 75 یاریدا لەگەڵ پاریس سانجێرمان، 32 گۆڵی کرد و لە مانگی رابردوودا، ریزەکانی پاریسی جێهێشت و پەیوەندی بە ئینتەر مەیامییەوە کرد.

تۆڕی هەواڵی فووت RMC بڵاویکردووەتەوە، مێسی بە ناسر خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمانی راگەیاندبوو، لە کۆتایی وەرز گرێبەست لەگەڵ هاری کەین واژۆ بکەن.

هەرچەندە خەریکە بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینە تەواو دەبێت، تاوەکو ئێستا چارەنووسی کەین یەکلایی نەبووەتەوە. ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەلایەن بایرن میونشن و پاریس داواکراوە.

دانیێل لێڤی، سەرۆکی تۆتنهام داوای بڕی 100 ملیۆن پاوەند دەکات، بایرن دوو ئۆفەریشی پێشکەش بە تۆتنهام کردووە، بەڵام هەردووکی رەتکراونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button