ئیسپانیافه‌ره‌نسا

سێرجیۆ ریکۆ گەڕێندرایەوە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری دیکەی بۆ دەکرێت

Yariga App

یاریگا-سێرجیۆ ریکۆ گۆڵپارێزی پاریس سان جێرمان جارێکیتر پێویستی بە نەشتەرگەرییە.

ریکۆ لە مانگی پێنج دا، لە رووداوێکی کەوتنە خوارەوە لەسەر ئەسپ زۆر نەمابوو گیان لەدەست بدات،  بەڵام پاش سێ هەفتە لە کۆمادا سەرەنجام هۆشی هاتەوە و دوای ئەوەش مانگێک لە یەکەی چاودێری چر بوو.

بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە ئەمڕۆ گەڕێندراوەتە نەخۆشخانە پاش ئەوەی دەرکەوت تووشی خوێن بەربوون بووە لە مێشکی دا و پێویستی بە نەشتەرگەریە.

سەرچاوەکە دەڵێت مەترسی لەسەر ژیانی ریکۆ نەماوە بەڵام روون نیە دەتوانێت بگەڕێتەوە یاریکردن یاخود نا. یانەکەشی بەدوای گۆڵپارێزی یەدەگ دەگەڕێت بۆ جینالویجی دۆناروما بەهۆی پێکانی ریکۆ و ئەگەری رۆیشتنی کەیلۆر ناڤاس.

PSG goalkeeper Sergio Rico 'in a stable condition' after horse riding accident | Daily Mail Online

بابەتی زیاتر

Back to top button