ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەمرابت بارسێلۆنا پشتگوێ دەخات و دەچێتە پرێمەرلیگ

یاریگا –

سوفیان ئەمرابت، نزیکە ببێتە سێیەم گرێبەستی ئەم هاوینەی مانچێستەر یونایتد

مانچێستەر یونایتد و فیۆرێنتینا لەسەر گواستنەوەی ئەمرابت، ئەستێرەی هەڵبژاردەی مەغریب رێککەوتوون.

بڕیارە ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی لە ئۆڵدترافۆرد بکات و دواتر دەست بە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ بکات.

گرێبەستی ئەمرابت لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەر دەچێت و نرخی ئێستای دەگاتە 30 ملیۆن یۆرۆ.

یاریزانی 26 ساڵان لە هاوینی 2020 پەیوەندی بە فیۆرێنتیناوە کرد و لە مۆندیالی 2022 ئاستێکی بەرزی لەگەڵ شێرەکانی ئەتڵەس پێشکەش کرد، ئەمەش وایکرد زۆربەی یانە گەورەکانی ئەوروپا داوای بکەن.

لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوودا، بارسێلۆنا هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی ئەمرابت دا، بەڵام لە کۆتاییدا بە هۆی کێشەی داراییەوە، بارسا نەیتوانی بیگوازێتەوە.

کاروانی وەرزشی ئەمرابت لەگەڵ یوترێختی هۆڵەندی دەستیپێکرد و دواتر پەیوەندی بە فاینۆردەوە کرد. پاشان بۆ ماوەیەک یاری لە کڵەب بروجی بەلجیکی کرد، بەر لە پەیوەندی کردنی بە فیۆرێنتینا.

ئەمرابت دەبێتە سێیەم گرێبەستی مانچێستەر یونایتد لە دوای مەیسن ماونت و ئاندرێ ئۆنانا.

بابەتی زیاتر

Back to top button