ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

لویس سوارێز قوربانییەکی گەورە دەدات لەپێناو یەکگرتنەوە لەگەڵ مێسی

Yariga App

یاریگا-لویس سوارێز دەیەوێت پەیوەندی بە ئینتەر مەیامییەوە بکات و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە بڕە پارەیەکی زۆر بداتە یانەکەی ئێستای.

گۆڵکارە بە ئەزموونەکە یەکێکە لە هاوڕێ نزیکەکانی لیۆنێل مێسی و چاوی لەوەیە جارێکیتر لە پاڵ یەکدا یاری بکەن بەڵام لە ئێستادا یاریزانی گریمیۆی بەڕازیلە و یانەکەی ئامادەنیە بێ بەرامبەر دەستبەرداری ببێت.

بەگوێرەی ئی ئێس پی ئێن بەڕازیل – سوارێز بە یانەکەی راگەیاندووە کە ئامادەی تەواوی ئەو مووچەیەی لە ساڵی ٢٠٢٣ وەریگرتووە بیانداتەوە تاوەکو رێگەی بدەن گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و لە سەروو ئەوەش بڕێک پارەی دیکەیان پێ بدات چونکە سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ٦٠ ملیۆن پاوەندە.

سەرچاوەکە دەڵێت، گریمیۆ بەنیاز نین داوا پارەی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بکەن و ئامادەن رێگە بە سوارێز بدەن بڕوات بەڵام بەدڵنیاییەوە بێ بەرامبەر نابێت و جگە لە مووچە، چاوەڕواندەکرێت داوای بەشێکی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەش بکەن.

لویزیتۆ لە نێوان ٢٠١٤ بۆ ٢٠٢٠ لە  بارسا یاری کردووە و جگە لە مێسی لەگەڵ سێرجیۆ بوسکێتس و جۆردی ئەلبا و تاتای راهێنەر جارێکیتر یەکدەگرێتەوە لەباری رێککەوتنی لەگەڵ گریمیۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button