بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

هیلال 300 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە پاریس سانجێرمان دەکات

Yariga App

یاریگا –

بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ، یانەی هیلال 300 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە پاریس سانجێرمان دەکات.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هیلال داوایەکی فەرمی پێشکەش بە پاریس سانجێرمان کردووە بە مەبەسی گفتوگۆکردن لەسەر گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ خولی رۆشەنی سعودی.

بەپێی هەواڵەکەی رۆمانۆ، یانە سعودییەکە ئۆفەرێکی 300 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەش بە یانە فەڕەنسییەکە دەکات لە پێناو بەدەستهێنانی ئەستێرە لاوەکەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، کە یانە سعودییەکە تا ئێستا گفتوگۆی لەگەڵ خودی یاریزانەکە نەکردووە، پاریسیش هێشتا پێیوایە کیلیان رێککەوتنی پێشوەختەی لەگەڵ ریال مەدرید کردووە.

ئێمباپێ مانگی رابردوو یانەکەی ئاگادارکردەوە کە بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە کارا ناکات و لە هاوینی 2024 پاریس جێدەهێڵیت.

بەڵام قەتەرییەکان رەتیدەکەنەوە بەبێبەرامبەر دەستبەرداری ببن، هەر بۆیە بە فەرمی یاریزانەکەیان خستووەتە لیستی فرۆشتن و رێگەیان نەدا لەگەڵ شاندی یانەکە گەشتی وڵاتی ژاپۆنیش بکات.

هاوکات رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان بە ئۆفەرەکەی هیلال رازییە، سعودیەکان ئێستا دەبێت ئێمباپێ رازی بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button