ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سۆن باسی داهاتووی کەین دەکات

Yariga App

یاریگا –

سۆن هیون مین بۆ یەکەمجار باسی گواستنەوە چاوەڕوانکراوەکەی هاری کەین بۆ بایرن میونشن دەکات.

سۆن داوا لە هاندەران دەکات، رێز لە بڕیاری کەین بگرن، چونکە ئەمە بڕیارێکی کەسییە و بۆ داهاتووی یاریزانەکە گرنگە، سۆن دەڵێت

ناتوانم هیچ شتێک لەبارەی دوا بڕیار بڵێم، چونکە من هیچ شتێک نازانم. دەبێ چاوەڕێ بکەین، بڕیارەکە بە دەست یانە و هاری دەبێت، پێویستە ئێمەش رێز لە بڕیارەکە بگرین. هاری کەسێکی سەرسوڕهێنەرە بۆ من. یاریزانێکی زۆر پیشەگەرە و بەردەوام خۆی ماندوو دەکات. زۆر هەواڵ بە دەوری ئەودا دێن و دەچن، ئەمەش هەرگیز ئاسان نییە بۆ ئەو. تاوەکو ئێستا هاری کاپتنی ئێمەیە و کار لەگەڵ تیمەکە دەکات. بەڕاستی هیچ جۆرە هەستێکی نامۆی پیشان نەداوە. هاری ئێرەی خۆش دەوێت و منیش وەک یاریزان خۆشم دەوێت.

هاری کەین
هاری کەین و سۆن هیون مین لە تۆتنهام

مشتومڕێکی زۆر لەسەر چارەنووسی کەین هەیە. بایرن میونشن دوو جار بەختی خۆی لەگەڵ کەین تاقیکردەوە، بەڵام هەردوو ئۆفەرەکە لەلایەن تۆتنهامەوە رەتکرانەوە. سپێرز داوای بڕی 100 ملیۆن پاوەند دەکات، ئینجا رێگە بە چوونە دەرەوەی ئەستێرە ئینگلیزییەکە دەدات.

یاری داهاتووی تۆتنهام لە سینگاپۆر لە بەرامبەر یانەی لیۆن سیتی دەبێت، لیۆن سیتی یانەیەکی لۆکاڵی وڵاتەکەیە و یارییەکە چوارشەممە بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button