ئه‌مریکاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

دەیڤد بێکهام لە خۆشی گۆڵەکەی مێسی گۆرانی ‘سپایس گێرلز’ دەڵێتەوە

Yariga App

یاریگا –

دەیڤد بێکهام، زۆر دڵخۆشە بە گۆڵەکەی لیۆنێل مێسی لەگەڵ ئینتەر مەیامی و لە ئاهەنگگێڕان بەردەوامە.

بێکهام کە هاوخاوەنی ئینتەر مەیامییە، توانی بە هەوڵێکی زۆری کەسی خۆی، لیۆ مێسی بگوازێتەوە مەیامی، لە یەکەم بەشداری پاڵەوانی جیهانیشدا لە بەرامبەر کروز ئازول، لە دوا خولەکدا گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی کرد و گڕی لە یاریگا بەردا.

دەیان هونەرمەند و وەرزشکار تەنیا لەبەر مێسی ئامادەی یارییەکە بوون. لە دوای تەواوبوونی یارییەکە، بێکهام و ڤیکتۆریای هاوژینی لە شوێنێکی تایبەتی مەیامی خەریکی ئاهەنگگێڕان بوون. بێکهام گۆرانییە بەناوبانگەکەی سپایس گێرلز بە ناوی ‘Say You’ll be There’ دەڵێتەوە. ڤیکتۆریا لە ئینستاگرامی خۆی بێکهامی تاگ کردووە و نووسیویەتی ”شەوێکی ئاساییە لە مەیامی”

ئینتەر مەیامی چاوی لە مێسی و هاوڕێکانییەتی بۆ ئەوەی قۆناخێکی نوێ لە مێژووی یانەکە دەستپێبکەن، لە تیمێکی ئاساییەوە، ببێتە تیمێکی رکابەر لەسەر نازناوەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button