ئینگلتەراگرنگترین

هالاند بڕی یەک ملیۆن یەن وەک خەڵاتی باشترین یاریزانی یاری وەرگرتووە و بووەتە ترێندی سۆشیال میدیا

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند بە باشترین یاریزانی یاری نێوان مانچێستەر سیتی و یۆکۆهاما دەستنیشان کرا.

مانچێستەر سیتی لە یەکەم یاری ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ، بە ئەنجامی 5-3 لە یۆکۆهامای بردەوە و هالاند دوو گۆڵی لە یارییەکەدا کرد. ئەمەش بووە هۆی دەستنیشان کردنی وەک باشترین یاریزانی یارییەکە.

رێکخەرانی یارییەکە بڕی یەک ملیۆن یەن، وەک خەڵاتی باشترین یاریزانیان بە هالاند دا، ئەمەش بووە جێی مشتومڕی بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا و زوو دەستیان بە گۆڕینی نرخی دراوەکە بۆ دۆلار و پاوەند کرد.

یەک ملیۆن یەنی ژاپۆنی دەکاتە 5484 پاوەند، کە پارەیەکی زۆر ئاساییە بۆ بەشداری کردن لە 90 خولەکی یارییەکدا. بۆ هالاند ئەم بڕە پارەیە ناکاتە دڵۆپێک لە داهاتەکەی.

مووچەی هەفتانەی هالاند لە مانچێستەر سیتی دەگاتە 900 هەزار پاوەند. دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، لە وەرزی داهاتوودا بۆ یەک ملیۆن پاوەند بەرز دەکرێتەوە.

لە سۆشیال میدیا باس باسی یەک ملیۆن یەنەکەی هالاندە، هەوادارێکی هالاند نووسیویەتی ”ئەمە تەنیا وردەی نێو گیرفانی هالاندە”.

یەکێکی دیکە دەڵێت ”ئەو مووچە زۆرەی وەریدەگرێت، ئەوا 5000 پاوەند تەنیا دڵۆپێکی گیرفانەکەیەتی”.

تویتێکی دیکەی سەرنجڕاکێش لەسەر خەڵاتەکەی هالاند بریتییە ”ئەمە رەنگە تەنیا بەخشیشی دیلیڤەری خواردنەکانی بێت”.

لە دوای یارییەکە پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی جەختیکردەوە، هالاند لە وەرزی رابردوو باشترە و چاوەڕوانییەکی زۆریان لێی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button