ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی ستایشی ئاستی دوو یاریزانی دەكات

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ستایشی ئاستی دوو یاریزانی یانەكەی دەكات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئەی سی میلان لە یارییەكی دۆستانەدا رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە بردنەوەی یانە شاهانەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتایی هات.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەكەدا ئانچێلۆتی ووتی: براهیم دیاز بە ئاستێكی باشەوە لە میلان گەڕاوەتەوە، توانای تەواوی یاریكردنی لە جێگای خۆیدا هەیە، لە نێوان هێڵەکاندا بە باشی یاری دەکات و لێکتێگەیشتنێکی باشی لەگەڵ هاوڕێکانی هەیە، هیوادارین لەم وەرزەدا چێژی لێ وەربگرین.

سەبارەت بە یاریكردن لەسەر شێوازی 4-4-2 كارلۆ ووتی: ئەو شێوازەم خۆشدەوێت، هەرچەندە هەندێك شت هەیە كە پێوویستە چاكبكرێت.

راهێنەرە ئیتاڵییەكە بەردەوام بوو ووتی: بێڵینگهام یارییەكی باشی كرد، یانەكەمان دەبێت خۆی لەگەڵ كوالێتی یاریزانەكەدا بگونجێنێت، ئەو یاریزانێكی زۆر باشە، بە باشی بە بێ تۆپ دەجوڵێت، ئەو لە یاریزانە ناوەڕاستكارەكانی دیكە جیاوازە، شتێكی زیاتر بۆ تیپەكەمان زیاد دەكات، زۆر یارمەتیدەرمان دەبێت.

سەبارەت ئێمباپێ ووتی: پێم وایە وەڵامی سەرجەم پرسیارەكانم داوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button