ڤیدیۆ: هاندەرانی ریال مەدرید ناوی ئێمباپێ دەڵێنەوە
یاریگا –
هاندەرانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ناوی كیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەڵێنەوە، لە یارییە دۆستانەكەیان بەرامبەر ئەی سی میلان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئەی سی میلان لە یارییەكی دۆستانەدا رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە بردنەوەی یانە شاهانەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتایی هات.
یارییەكە لە یاریگای رۆز بۆل لە لۆس ئانجلس ئەنجامدرا و هاندەرانی مەدرید لە یاریگادا ناوی كیلیان ئێمباپێیان دەوتەوە، دوای ئەوەی ناوی بەستراوەتەوە بە پەیوەندیكردنی بەو یانەیەوە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.
ماریۆ كۆرتیگانا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: هاندەرانی ریال مەدرید لە یاریگادا ناوی ئێمباپێ دەڵێنەوە.
بەهۆی ئەو كارەوە هاندەرانی یانە شاهانەكە دەیانەوێت فشار بخەنە سەر ئیدارەی یانەكەیان كە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆكایەتی دەكات، بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی ئێستادا ئێمباپێ بگوازنەوە.
There pic.twitter.com/qz5bR5BagN
— Shant Kasbarian (@shant_kasbarian) July 24, 2023
ناسڕ خلێفی چاوەڕوانی هێرشبەرەكەی دەكات بۆ ئەوەی لە نێوان بژاردەكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی یان رۆیشتن لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا یەكیان هەڵبژێرێت.
یانەكانی ریال مەدرید، چێڵسی، ئارسیناڵ و هیلال كێبڕكێی بەدەستهێنانی واژۆی هێرشبەرە فەڕەنسیەكە دەكەن.