خووله‌کانی دیکە

ئۆزیل بووەتە ئەندامی گروپێکی نەژادپەرستی دژە کورد

Yariga App

یاریگا-مەسوت ئۆزیل ئەندامی گروپێکی فاشیستی نەژادپەرستی تورکە کە کورد وەکو دوژمنی خۆیان دەناسێنن.

ئۆزیل تاتۆی ئاڵای گروپی “گورگە خۆڵەمێشییەکانی” لەسەر دڵی  نەخشاندووە کە گروپێکی توندڕەون و بەوە بەناوبانگن نەژادپەرستی تورکن و دژی نەتەوەکانی ئەرمەنی، کریستیان، جولەکە و و یۆنانی  کوردن.

ئاڵای گورگە خۆڵەمێشییەکان
ئاڵای گورگە خۆڵەمێشییەکان

ئەم گروپە لایەنی سەربازییان هەیە و زۆرجار ئازاری کوردیان داوە لە ناو تورکیا و دەرەوە. وەک لە پەڕەی ویکیپیدیای گورگە خۆڵەمێشییەکان هاتووە لە ساڵی 1986 ـەوە دامەزراون بە نزیکی پەیوەندییان لەگەڵ مافیاکاندا هەیە. هەروەها پێیان خزاندووەتە وڵاتەکانی چوار دەوری تورکیا و ئەورووپا.

لە زۆر وڵات وەکو تیرۆرست تۆمارکراون پاش ئەوەی لە ساڵی 1995 هەوڵیاندا  لە ئازەربایجان کودەتا بکەن و دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بگرنە دەست.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە بەگوێرەی راپرسییەک لە 2021دا،  3.2٪ی تورکیا پشتگیرییان دەکەن. هەر لە هەمان ساڵدا لەلایەن پەرلەمانی ئەورووپا وەکو گروپێکی تیرۆرست ناسێندران. سەرچاوەی داهاتییان قاچاغچی دەرمانی هۆشبەر، چەک و رفاندنە.

ئۆزیل هاوکات رەگەزنامەی ئەڵمانی هەیە و رەنگە ئەم هەنگاوەی کێشە بۆ هاوڵاتی بوونی لەو وڵاتەدا دروست بکات.

Image

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button