ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

شەڕێکی یاسایی گەورە لە نێوان پاریس سانجێرمان و ئێمباپێ دروست دەبێت

رۆژنامەی ئاس تەواوی نهێنییەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ و پاریس سان جێرمان نزیکن لە شەڕێکی یاسایی گەورە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، بە هۆی چەند بەندێکی نێو گرێبەستی ئێستای نێوان ئێمباپێ و یانە پاریسییەکە کە لە هاوینی رابردوو واژۆ کراوە، خەریکی شەڕێکی گەورەی یاسایی لە نێوان هەردوولا دروست دەبێت.

لە هاوینی رابردوودا، ئێمباپێ نزیکبوو لە پەیوەندی کردن بە ریال مەدرید، بەڵام یانە فەرەنسییەکە توانی کیلیان رازی بکات، بۆ ماوەی دوو وەرز لە ریزەکانی بمێنێتەوە و دواتر بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو 2025 دەدرێت.

رۆژنامەی ئاس روونیکردووەتەوە، ئێمباپێ ساڵانە بڕی 72 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە وەردەگرێت و 60 ملیۆنیش یۆرۆش وەک شیرینی واژۆ کردنی گرێبەستەکە، واتە ساڵانە نزیکەی 180 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس وەردەگرێت و پارەکە بەسەر سێ قیست دابەش کراوە.

ئێمباپێ دەیەوێت شیرینی پابەندبوونی بە یانەکە وەربگرێت کە بڕەکە دەگاتە 80 ملیۆن یۆرۆ، ساڵی رابردوو 70 ملیۆن یۆرۆی وەک شرینی وەرگرتبوو، ئەگەر لەم وەرزەش بەردەوام بێت، کیلیان بڕی 90 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەردەگرێت، پاریس دەبێ بەر لە 31 ئەم مانگە، نیوەی 90 ملیۆن یۆرۆکە بداتە ئێمباپێ.

رۆژنامەی ئاس دەڵێت

ئێمباپێ لەم کەیسە باڵا دەستە، چونکە هیچ کەس ناتوانێت کیلیان ناچاار بە چوونە دەرەوە بکات، هەرچەندە پاریس سانجێرمان، ئێمباپێی لە گەشتەکەی ژاپۆن دوورخستەوە، سەرەڕای ئەوەی یاریزانە فەرەنسییەکە بە هیچ شێوەیەک باشی چوونە دەرەوەی لە یانەکە نەکردوە. بۆیە ئێمباپێ مافی خۆیەتی تەواوی شیرینییە داراییەکان وەربگرێت، تەنانەت ئەگەر لەم مێرکاتۆیەشدا پاریس جێبهێڵێت، ئەوا سانجێرمان ناچارە ئەو پارەیەی پێ بدات.

پاریس سانجێرمان ناتوانێت شیرینی ئەمساڵ نەداتە ئێمباپێ، چونکە لە گرێبەستەکەدا بەڕوونی شتەکان باس کراون و ئێمباپێ ئەمساڵ بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ وەک شیرینی پابەندبوونی بە یانەکە وەردەگرێت.

رۆژنامە ئیسپانییەکە روونیکردووەتەوە، پاریس هەموو هەوڵێک دەدات، براوەی ئەم شەڕە یاساییە بێت، چونکە نایەوێت لەڕووی دارایی و وەرزشییە شکستبهێنێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button