گرێبەستی مانێ بۆ نەسڕ نزیكە لەوەی شكستبهێنێت
یاریگا –
زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە دەكرد كە گرێبەستی سادیۆ مانێی سەنیگالی و یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەگەڵ یانەی نەسڕی سعودی نزیكە لەوەی رووبدات.
بەهۆی ئاستە خراپەكەی وەرزی رابردوو لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە پێشكەشی كرد، ئیدارەی بایرن میونشن دەیانەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا دەستبەرداری یاریزانەكە ببن.
ئیبراهیم العتیق رۆژنامەنوس لە رۆژنامەی الاقتصادیە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكرد: گرێبەستی سادیۆ مانێ بۆ نەسڕ نزیكە لەوەی شكستبهێنێت.
رۆژنامەنووسەكە ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆفەرەكەی نەسڕ و داواكارییەكانی یاریزانەكە نزیك بووە لە رێككەوتن بەڵام بابەتێكی چاوەڕواننەكراو هەیە كە رەنگە گرێبەستەكە تێكبدات سەرەڕای رێككەوتنی سەرجەم لایەنەكان.
العتیق ئاماژەی بەوەشكردووە، رەنگە ئەم گرێبەستە بەهۆی نەبوونی پارەی تەواو لەلایەن نەسڕەوە شكستبهێنێت.
جديد صفقة ساديو ماني ..
المفاوض النصراوي متمسك بإتمام الصفقة
عرض النصر وطلبات اللاعب تقترب من الاتفاق
قد تتعطل تلك الصفقة أيضاً بسبب عدم توفر المال للمفاوض النصراوي..!
بالتوفيق.. pic.twitter.com/XPpNfJ5tIO
— إبراهيم محمد العتيق (@abrahim555) July 22, 2023
مانێ وەرزی رابردوو لەگەڵ بایرن بەشداری لە 38 یاری كرد و توانی 12 گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.